شارپ و كامێرای K8

شارپ و كامێرای K8
لە ماوەی تەنیا پێنج ساڵدا گۆڕانكاریی گەورە بەسەر كوالیتی نیشاندان لە شاشەكاندا روویداوە، لە HD یەوە بۆ K8.. ئەوە پازدانێكی گەورەیە بە ماوەیەكی كەم.. رەنگە بڵێن جیاوازی نێوان ئەم دوانە چییە، بە زمانێكی سادە دەڵێم جیاوازی نێوان نیشاندانی تەلەڤزیۆنە كۆنەكان لەگەڵ ئەوانەی ئەو سەردەمە ئەوەش دەیانجار زیاترە... بینەر هەست بەوە ناكات سەیری تەلەڤزیۆن دەكات بەڵكو هەست پێدەكات لەو دیوی پەنجەرەیەكی رووناكەوە دەیبینێ..
بۆ نیشاندانی كوالیتی K8 دەبێ تەلەڤزیۆن یا كۆمپیوتەرەكەشت ئەو تایبەتمەندیەی هەبێ كە ئێستا كە گشتگیر نەبووە.. دەبێ لەسەرەتادا كامێراكانی تایبەت بە K8 بەرهەم بێن و گشتگیر بن جا ئەوكاتە شاشەكانیش دەگۆڕدرێن..
كۆمپانیای شارپ بەم دواییە كامێرای جۆری 8C-B60A بەرهەم هێناوە كە توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی K4 هەیە و بڕیار وایە لە یاری ئۆلەمپیادی هاوینەی ساڵی 2020 كەلە ژاپۆن بەڕێوە دەچێت سوودی لێوەربگیردرێ.. بۆ كامێرایەكی لەم جۆرە دەبێت هاردێكی قەبارە گەورەش هەبێت بۆ هەڵگرتنی داتاكان، بەڵێ لەم كامێرایەدا میمۆری جۆری SSD دوو ترابایتی هەیە، بەڵام لاتان سەیر نەبێت ئەم دوو ترابایتە تەنیا بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆ K8 بۆ ماوەی چل خولەكە.. بۆ بیرهێنانەوە كامێرایەكی لەم جۆرە زۆریش گرانباییە و تەنیا گیرفان پڕەكان پێیان دەكڕدرێ..
Top