كۆمپیوتەرێكی بەهێز بەقەد ماوسێك

كۆمپیوتەرێكی بەهێز بەقەد ماوسێك
كۆمپیوتەرەكان رۆژ لەگەڵ رۆژ بچووك بوونەوە، لەوانەی ئەوەندە قورس بوون بە كەسێك هەڵنەدەگیران بوون بەو ئامێرەی كە لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە.. كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی ئامێرە تەكنەلۆژییەكان لەم دواییەدا كۆمپیوتەرێكی بچووكی بەناوی Liva بەرهەم هێناوە، كە لە گشت مینی كۆمپیوتەرێك بچووكترە.. یەكەم مینی كۆمپیوتەری بچووكە بە كوالیتی نیشاندانی K4 نیشاندانێك وەك ئەو دیوی پەنجەرە..
قەبارەی مینی كۆمپیوتەرەكە هەر بەقەد ماوسێك دەبێت.. پرۆسیسەری كۆمپیوتەرەكە ئەگەرچی بەهێزە بەڵام وزەیەكی كەمی دەوێت.. شوێنی دانانی شاشەی هەیە و دەكرێ تەلەڤزیۆنێكی بۆ بكەی بە شاشە.. هەموو بەشەكانی دیكەی وەك بلوتوس و وای –فای و usb و HDMI هەیە.. سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە..
Top