تاقیگەی چاو بە مۆبایل
بۆ نموونە لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە رێژەی ئەو منداڵانەی لەم دواییەدا تووشی نزیك بینی بوونە زیاترە بە بەراود ساڵانی دی.. بەڵام چارەسەرەكەشی هەر بەهۆی ئەو ئامێرانەیەوەیە.. ئامێرێك بەرەەم ەاتووە بەناوی (EyeQue Insight) كە دەتوانێت تاقیكردنەوە لەسەر بینایی چاوی بەكارهێنەرەكەی بكات و نەخۆشییەكە دەست نیشان بكات. بۆ سوود وەرگرتن لەو ئامێرە پێویستە پرۆگرامی تایبەت بەخۆی لەسەر مۆبایل دابەزێنی و پاشان مۆبایلەكە لەسەر ئامێرەكە دابنێی. دواتر بەكارهێنەر دەبێت سەیری بكات وەك دووربین یان ئامێری VR دەچێت.. تاقیكردنەوە بەو ئامێرە تەنیا بە سێ خولەك ئەنجام دەدرێ، زانیارییەكانی سەبارەت بە تاقیكردنەوەش راستەوخۆ بۆ مۆبایل یان بۆ ئینتەرنێت بەڕێ دەكات..
