مۆبایلێكی تەنك بەقەد كارتێك
هەرچەندە پێشووتریش مۆبایلی لەم شێوەیە دروستكرابوو، لە بازاڕەكانی هەرێمیشدا دەست دەكەون، بەڵام تەنیا دەتوانرا وەڵامی پەیوەندییەكانی پێبدەیەوە و هیچی دیكە.. بەڵام مۆبایلی NichePhone-S مۆبایلێكی ئەندرۆیدیە.. بارستاییەكەی ناگاتە 7 ملم.. كێشی تەنیا 38 گرامە.. سیستەمی ئەندرۆیدی 4.2 لەسەرە. بلوتوس و 3G و LTE هەیە. بەڵام كامێرای نییە..
