گۆڕانكاری لە جیهانی تەلەڤزیۆندا

گۆڕانكاری لە جیهانی تەلەڤزیۆندا
چەند ساڵێك دەبێت رۆژ بە رۆژ گۆڕانكاری بەسەر تەلەڤزیۆندا دێت، لە پلاسماوە بۆ LCD و دواتر LED و دواتر شاشە چەماوە و گۆڕانكاری لە كوالیتی نیشاندان وەك HD و فوول ئیچ دی و K2,K4,K8... بەڵام لە هەمووی ئەوانەدا تەلەڤزیۆن بریتی بووە لە شاشەیەك بە قەبارەی جیاوازە..
لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕانكاری جیدی بەسەر تەلەڤزیۆندا دێت، ئیدی تەلەڤزیۆن بریتی نابێت لە شاشەیەك و بگرە هەر شاشەشی نابێت.. كۆمپانیای Hisenese لە ئێستاوە هەوڵیداوە تەلەڤزیۆنێكی 100 ئینجی لە جۆری لەیزەری بەرهەم بێنێ كە هیچ شاشەی نییە.. بەڵكو شاشە ئەو تیشكە لەیزەرییەی كە لە ئامێرەكە دێتە دەر و دەكەوێتە سەر دیوار، نیشاندان بە چ كوالیتییەك! كوالیتی K4 واتە لە ئاوێنەش روونتر.. شاشەكە بە ویستی بەكارهێنەر بچووك و گەورە دەبێتەوە.. وەك ڤیدیۆ پرۆژكتەر یا داتاشۆ نییە كە بۆ بەكارهێنانی پێویست بكات شوێنەكە تاریك بێت، جیاوازی لە نێوان شوێنی تاریك و رووناك نییە.. 5 بڵندگۆی هەیە.. دەنگ و رەنگی تەلەڤزیۆنەكە سەرسامت دەكات..
Top