چاوخشاندنێك بەسەر مۆبایلی رێزەردا

چاوخشاندنێك بەسەر مۆبایلی رێزەردا
كۆمپانیای (Razer) كۆمپانیای بەهێزی سەختە ئامرازی كۆمپیوتەرە، پارچەكانی كۆمپیوتەرە سەركەوتووەكان لەلایەن كۆمپانیای ناوبراو بەرهەم دێن، كۆمپانیا ئێستا خۆی دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی نوێترین مۆبایل بەناوی razer phone ە. مۆبایلی ناوبراو تایبەتە بە یاری ئەلكترۆنی و دیارە هەرچەندە بە مۆبایل و كۆمپیوتەر یاری ئەلكترۆنی دەكرێن، بەڵام كۆمپیوتەر یان مۆبایلێك تایبەت بە یاری دەبێ لە بواری سەختەئامرازەوە بەهێز بن.
شاشەی مۆبایلەكە 5.7 ئینجە. خێرایی و بەهێزی شاشەكە لە مۆبایلە سەركەوتووەكانیش دا نابنیدرێن.. روون و بریقەداری QHDیە. پرۆسیسەرەكەی 8 ناوەكییە. رامەكەی 8 گیگابایتە، میمۆری ناوخۆی 64 گیگابایتە. دوو سپیكەری زۆر بەەێزی هەیە. مۆبایلێكی وا بەهێز دەبێت باترییەكی بەهێزیشی هەبێ، بەڵێ باترییەكەی 4000 میلی ئەمپێرە.. چوارچێوەیەكەی لە ئەلەمینیۆمە.. سیستەمی ئەندرۆیدی 7ە. پشتەوەی دوو كامێرای 12 میگاپیكسلی هەیە و پێشەوەی كامێرایەكی 8 میگاپیكسلی، بلوتوسەكەی لە نەوەی پێنجەمە، سیستەمی ئەمنییەتی پەنجەمۆری هەیە..
Top