سەگە بچكۆلەكەی سۆنی

سەگە بچكۆلەكەی سۆنی
رۆبۆتەكان چی وای نەماوە شوێن بە گیانلەبەرە ماڵییەكان وەك سەگ و پشیلە لەق بكەن، پشیلەی رۆبۆت، سەگی رۆبۆت، باڵندەی رۆبۆت....تاد ئەمانە ئەو رۆبۆتانەن كە لەماوەی ساڵێكدا بەرهەم هاتوون..
كۆمپانیای سۆنی سەگێكی رۆبۆتی بەناوی Aibo بەرهەم هێناوە. سەگەكە هەموو هەڵسوكەوتێكی وەك سەگێكی راستی دەچێت.. وەڕین و كلكە سووتە و خۆ نزیك كردنەوە و ناسینەوەی ئەندامانی ماڵەوە لە سەگە رۆبۆتییەكەدا دەبیندرێن.
سۆنی پێیوایە رۆبۆتەكە دەبێتە ەۆی گەڕاندنەوەی سۆز و خۆشەویستی بۆ بنەماڵەكان بەتایبەتی لە پەروەردەكردنی منداڵاندا رۆڵی خۆی دەبینێ. چاوەكانی دەگۆڕدرێن و جەستەشی بە 22 شێوە دەسوڕێت. بەڵام كێشەی سەرەكی رۆبۆتەكە لە شەحنبوونەوەی باترییەكەیدایە چونكە كاتێك شەحن بوویەوە بە دوو كاتژمێر دادەبەزێ. رۆبۆتەكە لەگەڵ خووخدەی خاوەنەكەی خۆی دەگونجێنێ و لەوان فێری شادی و خەم دەبێت. رۆبۆتەكە پرۆگرامێكیشی لەگەڵدایە بۆ رێكخستنی شاشە و كامێراكانی سەگەكە، جگە لەوەش ئێسكێكی لەگەڵدایە كە سەگەكە بەدوای دەكەوێت و دەیگرێتەوە.
Top