كاتژمێری هۆشمەند تایبەت بە مەلەوانی
لەم ماوەیەدا كاتژمێرێكی نوێ بەناوی Descent Mk1 لەلایەن كۆمپانیای گارمینەوە بەرهەم هات، كە تایبەتە بە چالاكی مەلەوانی..
كاتژمێری ناوبراو ستایلەكەی وەك هەموو كاتژمێرە هۆشمەندەكانە، بەڵام تایبەتمەندییەكی هەیە كە تایبەتە بە مەلەوانی و خۆهەڵدانە ناو ئاو.. بەهۆی ئەو تایبەتمەندیە و سوود وەرگرتن لە GPS, GLONASS شوێنی خۆفڕێدانە ناو و شوێنی دەركەوتنەكە تۆمار دەكات، ئەو كارەش ئۆتۆماتیكی ئەنجام دەدات و پێویستی بەداگرتنی دوگمەی تایبەت نییە. مەلەوان ئەوكاتەی لەناو ئاوە دەتوانێ زانیاری ورد لەبەرای قوڵایی، رێژەی ئاو، پاڵەپەستۆی ئاو، گەرمای ناو ئاو لەسەر شاشەی كاتژمێرەكە ببینێ. جگەلەوەش وەك گشت كاتژمێرێكی دیكە پەیوەند دەدرێ بە مۆبایلەوە و نەخشەكان بۆ مۆبایل بەڕێ دەكات.
