پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی وێنەی پانۆرامایی
هەرچەندە كامێراكان تایبەتمەندی گرتنی وێنەی پانۆراماییان هەیە بەڵام وێنەكان بەبێ پرۆگرامێكی تایبەت كە بۆ ئەم مەبەستە داندراون تەواو نین.. زۆر پرۆگرام هەن كە كاریان دەستكاریكردنی وێنە و دروستكردنی وێنەی پانۆراماییە، یەكێك لە پرۆگرامەكان پرۆگرامی ArcSoft Panorama Makerە. پرۆگرامەكە لە تێكەڵكردنی چەند وێنەیەك وێنەیەكی پانۆرامایی دروست دەكەن، یانی بەكارهێنەر هەرجۆرێك وێنە لە شوێنێك بگرێت، بەهۆی هۆشمەندی كامێراكە وێنەكان دەچنەوە پاڵ یەك و وێنەیەكی پانۆرامایی دروست دەبن. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- ئامادەكردنی وێنەیەكی پانۆرامایی بەشێوەیەكی ئاسان.
- پێویست بە كامێرای تایبەت ناكات.
- لە وێنەكانی ناو فیلمێكیش وێنە دەردێنێ و وێنەی پانۆرامایی دروست دەكات.
- وێنە پانۆراماییەكان بە5 جۆر دروست دەكات.
- بەڕێكردنی وێنەكان بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
