كامێرای چاودێری پۆلیس بۆ ناسینی تاوانباران
كامێرا نوێیەكە پێكەاتووە لە 6 كامێرا و پاش ئەوەی هەر 6 كامێرایەكە وێنەیان گرت بەهۆی پرۆگرامی بەهێز كە هەر لە كامێراكەدایە شیكردنەوە و لێكدانەوە بۆ وێنەكە دەكات و تەنانەت ئەگەر تاوانباران چەكیشیان بەكارهێنا، جۆری چەكەكەیان دەستنیشان دەكات، پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریكا پێیوایە كامێرایەكە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمنییەتی زیاتر لە شار و شەقامەكاندا هەبێت.
