کۆمپانیای فەیس بووک خزمەتگوزاری VR بۆ لاپەرەی سەرەکی زیاد دەکات
سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان بڵاویانکردۆتەوە کە ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک ، کار لەسەر ئەوە دەکات ، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، خزمەتگوزاریی (VR) بۆ لاپەڕەی سەرەکی تۆرەکەیان زیاد بکەن، بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانیان بتوانن فەیس بووک بە چاویلکەی (VR) بەکار بھێنن.
سیستەمی (Virtual Reality) کە چاویلکەیەکی تایبەت بەخۆی ھەیە، یەکەمجار زیاتر بۆ یاریە ئەلیکترۆنییەکان بەکار دەھات، بەڵام ئێستا بەکارھێنەری زۆری هەیە لە جیهاندا، خەڵک توانیویەتی لە رێگەی VR سەیری فیلمە سینەمایەکان بکات ، کاتێک بەو چاویلکەیەش سەیری ھەر شتێک بکەیت، وا دەزانی لە نزیکتەوەیە و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، دیمەنەکانت بۆ دەگوازێتەوە.
سەرچاوە techeye.org
