ئەپڵ توانیویەتی کێشەی راوەستانی IPhone X لە کەش و هەوای سارد چارەسەر بکات

ئەپڵ توانیویەتی کێشەی راوەستانی IPhone X لە کەش و هەوای سارد چارەسەر بکات
دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین و بەهێزترین مۆبایلی خۆی بە ناوی “ئایفۆن ئێکس” خستە بازارەکانەوە ، بەڵام ھەر زوو بەشێک لە بەکارهێنەرانی نیگەران کرد بە هۆی بونی چەند کێشەیەکی جۆراوجۆر لە مۆبایلەکەدا.‎
کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند کە توانیویانە کێشەیەکی ئایفۆن ئێکس چارەسەر بکەن ، کە زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەپڵ تووشی ئەمجۆرە کێشەیە ببونەوە .
‎ئەو کێشەیەی ئەپڵ توانیویەتی چارەسەری بکات ئەوەیە کاتێک کە كه‌ش و هه‌وا زۆر سارد ده‌بێ بەکارھێنەر هه‌ر كه‌ له‌ ماڵ دەچێتە‌ ده‌رەوە، مۆبایله‌كه‌ دەکوژێتەوە و بەرگەی ساردیەکی زۆر ناگرێت .
‎ئەپڵ ئەمە یەکەم جار نییە تووشی ئەم کێشە گەورەیە دەبێتەوە پێشتریش ئەپڵ دانی بەوە نابوو کە مۆبایلر نوێیەکەی کاتێک پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە شاشەی مۆبایلەکە رادەوەستێ چەند خولەکێکی دەوێت تا چاک ئەبێت.
‎بە گووتەی ئەپڵ هەر بەکارھێنەرێک سیستەمی مۆبایلەکەی ئەپدەیت بکاتەوە بۆ وەشانی 11.1.2ی IOS رزگاری دەبێت لەو کێشەیە .
‎شایەنی باسە بەشێک لە بەکارهێنەرانی بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ ئایفۆن ئێکس کێشەی پەیدابونی خەتێکی سەوز لەسەر شاشەی مۆبایلەکانیان توشبوە و بێزاریکردون .

سەرچاوە techeye.org
Top