داوەڵیش بوو بە هۆشمەند
ئێستا داوەڵی هۆشمەند بەرهەم هاتووە، كە باڵندەكان بەكامێرای چاوەكانیەوە دەبینێ و دەنگیان دەدا و ئەگەر هەڕ نەڕۆیشتن ئاویان پێدادەكا.. كامێراكەی بە هەر چواردەوری خۆیدا دەخولێتەوە.. داوەڵە سمارتەكە بە (GardenSpace) ناسراوە.
كاری داوەڵە هۆشمەندەكە هەر ئەوە نییە بگرە چاودێری وردی كێڵگە دەكات و ئەگەر پێویست بە ئاودان بێت ئاویان دەدات. بەهۆی ئەپێكەوە كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ دەزانێ هەر گیایەك چەندە پێویستی بە ئاوە.
