ئەو سەردەمەی تێیدا دەژین سەردەمی مەرگ یا نەمانی ئەلبۆمی وێنەیە، رەنگە زۆربەمان لە مانگێكدا زیاتر لە سەد وێنە بگرین، بەڵام یەك دانەش ناچێتە سەر كاغەز، پێشكەوتنی دنیای دیجیتالی زیانێكی زۆری بە تاقیگەی شوشتنی وێنە دا، ئێستا هەوڵدراوە پرینتەری بچووكی تایبەت بە وێنە بۆ مۆبایل و كامێرای دیجیتالی بەرهەم بێت.. یەكێك لەم پرینتەرە بچووكانە لەلایەن كۆمپانیای فۆجی فیلم بەرهەمەاتووە.. پرینتەری جۆری Instax Share SP-3 بەرهەم هێناوە، پرینتەری ناوبراو وێنەیەك لە دە خولەكدا چاپ دەكات، یەكەم پرینتەریشە كە لە فیلمی چوارگۆشەی ئینستاكس سوود وەردەگرێ.. لەگەڵ زۆربەی مۆبایل و ئاپەكان دەگونجێت، بە ئاسانی وێنەكان بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگوازێتەوە..
پرنتەرەكە دوو رەنگی سپی و رەشی هەیە.