زەردەواڵەی رۆبۆت داهێنەرێكی سەرسوڕهێنەر
رۆبۆتەكە هەڵدەفڕێت، مەلە دەكات، بەڕێدا دەڕوات، لە یەك كاتدا دەچێتە ناو قوڵایی و ئاو و دێتەوە دەرێش.. بۆ ئەوكاتە رووداوی خنكان لە گۆم و روبارەكان روودەدات بۆ زانینی شوێنی قوربانییەكە زۆر گرنگە، پێویست بە مەلەوان ناكا بچێتە ناو قوڵایی ئاوەكە بەڵكو خۆی شوێنەكە دەبینێتەوە..
كێشی رۆبۆتەكە زۆر كەمە 175 ملی گرام، بۆ ئەوەی كە بێ كێشە لە ئاو بێتە دەر، لە تەقینەوەی غاز سوودیان وەرگرتووە.. شایانی باسە وزەی خۆی لە سووتەمەنی وەردەگرێت..
