كامێرای بەهێز و زەینی دەستكرد لە مۆبایلدا

كامێرای بەهێز و زەینی دەستكرد لە مۆبایلدا
لەم ماوەیەدا مۆبایلی جۆری (Oppo F5) بەرهەم هات كە خاوەنی هۆشی دەستكردە.. ستایل و دیزاینی مۆبایلەكە سەرنج راكێشە. شاشەكەی 6 ئیجە و بەكوالیتی نیشاندانی ئاست بەرز.. پەراوێزی شاشە زۆر كەمتر بوونە.. بەشی پەنجەمۆریش كەوتۆتە پشتەوەی.. جگە لە پەنجەمۆر سیستەمی ناسینی روخساریشی هەیە. كامێرای پشتەوەی 16 میگاپیكسلە، بەجیاواز لە مۆبایلەكانی دیكە كامێرای پێشەوەی زیاترە 20 میگاپیكسلە.. سیستەمی كامێراكەی هۆشی دەستكردی هەیە و خۆی ئوتوماتیكی وێنەی سەرنج راكێش دەكێشێ و دەستكاری روخسارەكان دەكات، بۆ نموونە مەودای نێوان چاوەكان، گەورەكردنی چاو، بەرجەستەكردنی گۆناكان بۆخۆی دەیكات وەك ئەوەی لە ستۆدیۆ كرابێ.. مۆبایلی ناوبراو دوو جۆری هەیە یەكەمیان 4 گیگابایت رام و 32 گیگابایت میمۆری ناوخۆ، هی دووەمیان 6 گیگابایت رام و 64 گیگابایت میمۆری ناوخۆی هەیە.
Top