پرۆگرامێكی مۆبایل بۆ ناو ئۆتۆمبیل

پرۆگرامێكی مۆبایل بۆ ناو ئۆتۆمبیل
كاتێك شۆفیری دەكەی، نابێ دەست بۆ مۆبایلەكەت بەری تەنانەت گەر پەیوەندیشت بۆ بێت، هەرچەندە بلوتوس ئەم كارەی ئاسانكردۆتەوە و زۆربەی ماشێنە نوێیەكانیش ئەم تایبەتمەندییان تێدایە. بەڵام خۆ كاركردن بە مۆبایل هەر پەیوەندی وەڵامدانەوە نییە، بگرە جار هەیە پەیوەندی دەگرێ، یان كورتەپەیامێكت بۆ هاتووە دەبی بیخوێنیەوە، یان حەزدەكەی گۆرانییەك لەناو مۆبایلەكەتدایە گوێ لێبگرێ و زۆر شتی تریش...
پرۆگرامی Car dashdroid-Car infotainment راست بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتووە، پرۆگرامێك بۆ دەشبۆردی ئۆتۆمبیل.. بەهۆی پرۆگرامەكە گشت فەرمانەكان وەك خوێندنەوەی و ناردنی كورتەپەیام بە دەنگ، پەیامەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لێدانی گۆرانی و پەیوەندی گرتن گشت ئەوانە بە دەنگی بەكارهێنەر ئەنجام دەدرێن، واتە فەرمانەكان بە دەنگ جێبەجێ دەبن. زیاتر لە 40 فەرمانی جێبەجێكردنی تێدایە. جگە لەوەش نیشاندانی خێرایی ئۆتۆمبیلیش یەكێكە لە تایبەتمەندییەكان.. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەمانەن:
- كوژاندنەوەی وای-فای
- زانیاری سەبارەت بە كەش و ەەوا.
- جێبەجێكردنی فەرمانەكانی دەنگی بەبێ دەرچوون لە پرۆگرام.
- رێكخستن بۆ كاتی شەو و رۆژ.
- خوێندنەوەی پەیامە هاتووەكان بە دەنگێكی بەرز و وەڵامدانەوەیان هەر بەدەنگ.
Top