سپیكەرە هۆشمەندەكەی ئیكسپریا
سپیكەری جۆری ئیكسپریا هێلۆ جیاوازە لەگەڵ سپیكەرەكانی دیكە چونكە وەك رۆبۆتێك دەچێت تاكو سپیكەر. وەك گشت سپیكەرەكانی دیكە كارە ئاساییەكانی وەك نیشاندانی كەش و هەوا و وەڵامدانەوەی پەیوەندییەكان و وەڵامدانەوەی پرسیارەكان و.. تاد ئەنجام دەدات. جگە لەوە دەكرێت پەیوەندی ڤیدیۆیی پێ دامەزرێنێ و وەك كامێرایەكی چاودیریش سەیر بكرێت..
رۆبۆتە هۆشمەندەكە شاشەكەی 4.6 ئینجی هەیە كە تایبەتە بە پەیوەندییە ڤیدیۆیەكان و نیشاندانی زانیاری، كامێرای چاودێری و تیشكی سوور بۆ ناسینی جوڵە لە تاریكیدا و جگە لەوەش حەوت مایكرۆفۆنی تایبەتی هەیە.
سپیكەری ناوبراو سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، بەڵام ناتوانێت ركەبەرێكی جیدی بێت بۆ سپیكەری جۆری ئەلكسا و سپیكەرەكەی گوگل..
