سایت گەلێكی زۆر هەن كە تایبەتن بە فێركاری لە گشت بوارەكانی هونەری و زانستی و تەكنەلۆژی و زمان و زۆر لایەنی دیكە. سایتی drawspace.com تایبەتە بە هونەری شێوەكاری. كەسێك بەناوی (برێندا هودینۆت) بەڕێوەی دەبات. لەم ماڵپەڕەدا زیاتر لە 500 پۆلی فێركاری تێدایە، لە گشت بوارەكانی هونەری نیگاركێشان. جگە لە پۆلەكان شوێنی سیمینار و كۆبوونەوەی تێدایە بەشداربووان دەتوانن پێكەوە قسە بكەن و راكانیان بگۆڕنەوە. پاش ئەوەی ناونووسیت كردە لە سایتەكە فایلەكانی فێركاری بەشێوەی PDF دەتوانی وەربگری كە هەنگاو بە هەنگاو فێركاری تێدایە..