حەزدەكەی بزانی منداڵەكەت ئێستاكە لە كوێیە، یان ئەو گیاندارانەی لە ماڵەوە راتگرتوون، وەك سەگ و پشیلە.. یان كە سەیارەكەت بەكەسێكی دیكە دەتەەوێ بزانی ئێستا گەیشتۆتە كوێ؟ كۆمپانیای سامسۆنگ بەمەبەستی دۆزینەوەی كەسەكان و كەرەستەكان ئامێرێكی بچووكی بەناوی (Samsung Connect Tag بەرهەم هێناوە. ئامێرێكی میدالیایی كە هەم ئینتەرنێت و وای فای و gpsی لەسەرە. ئامێرێكە سیمكارتی دەخرێتە سەر و بەەۆیەوە دەكرێت زانیاری ورد سەبارەت بە شوێنی ئامێرەكە لە دەرەوەی ماڵەوە یان لەناو ماڵەوە وەربگری. دەكرێ بە جانتای منداڵەوە بخرێ یان بە زنجیری گیاندارانی ماڵەوە.
جگە لە ئەركی دۆزینەوە دەكرێت لەگەڵ ئەو ئامێرانەی ماڵەوە كە لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەندیان هەیە كار بكات و فەرمانەكانی تایبەت بەوان جێبەجێ بكات، بۆ نموونە لە دوورەوە بتوانی گلۆپەكانی ماڵەوە بكوژینەوە، یان تەلەڤزیۆنەكەت هەڵبكەی.. بە هەفتەیەك جارێك شەحن دەبێتەوە.