مۆبایلێك بە دوو شاشەی جیاواز

مۆبایلێك بە دوو شاشەی جیاواز
لەبواری دیزاین و ستایلەوە مۆبایلەكان زۆربەیان وەك یەك دەچن تەنیا كۆمپانیاكەیان جیاوازە، بەڵام كۆمپانیایەكی چینی هەوڵیداوە لە ستایل و دیزاینیشدا مۆبایلێكی نوێ دابەێنێ كە بە مۆبایلی ZTE Axon M ناسراوە. ئەم مۆبایلە لە دوو شاشەی لێكجیاواز پێكەاتووە و قەبارەی شاشەكان 5.2 ئینجە و خودی مۆبایلەكە تاشۆیە.. كە سەیری دیزاینی دەكەی وەك نوتبووكی یادداشت هەڵگرتنەوە دەچێت.. تایبەتمەندییەكانی مۆبایلەكەش لەگەڵ مۆبایلەكانی دیكە جیاوازە، ئەگەر هەردوو شاشەكە بكەیەوە ئەوكات دەبێتە یەك شاشە و دەكرێت وەك تەبلێتێك سوودی لێوەربگری. هەركام لە شاشەكانیش بە جیا كاری تایبەت ئەنجام دەدەن، بۆ نموونە دەكرێت لە شاشەیەكدا سەیری فیلم بكەی و لەشاشەكەی دیكەدا فەیسبوك بكەیەوە. دوو سپیكەر (بڵندگۆ)ی هەیە كە لە هەركام لە بڵندگۆكان دەنگی تایبەت دێتە دەرەوە و دەكرێ پێكەوەش یەك دەنگیان لێوە بێت.. سیستەمی ئەندرۆیدی 7ی لەسەرە.
Top