پرۆگرامێكی سادەبۆ دەستكاری و مونتاژ

پرۆگرامێكی سادەبۆ دەستكاری و مونتاژ
پرۆگرام گەلێكی باش و پیشەیی هەن بۆ دەستكاری كردنی فیلم و مونتاژ كردنیان، بەڵام پرۆگرامەكان هەم شوێنێكی زۆر لەكۆمپیوتەر دەگرن، هەم پێویستیان بەشارەزاییەكی زۆر هەیە، یەكێك لە پرۆگرامە بچووك و سادەكان پرۆگرامی Movavi Video Editorە، بەهۆی ئەم پرۆگرامەوە بە سێ قۆناغ دەتوانرێ بە باشترین كوالیتی و جوانترین ئێفێكت كارەكان ئەنجام بدەی.. سێ قۆناغەكە بریتین لە import, Edit, export بەم سێ قۆناغە دەتوانری فایلە ڤیدیۆییەكان بەوەی كە مەبەستتە. پرۆگرامەكە توانای پشتیوانی كردنی لە گشت فۆرماتەكانی دەنگ و رەنگ و وێنە هەیە. تایبەتمەندییەكی دیكەی پرۆگرامەكە ئەوەیە دەكرێت بەهۆیەوە مینۆكانی DVD پێ دروست بكرێ. دروستكردنی سلایدە پیشەییەكان، سوود وەرگرتن لە باشترین كوالیتی خەزن كردن، كۆپی كردنی گشت جۆرە DVDیەك و زۆر لایەنی دیكەش..
Top