ئامازۆن كتێبخوێنێكی نوێ بەرهەم دێنێت

ئامازۆن كتێبخوێنێكی نوێ بەرهەم دێنێت
كتێبخوێنی دیجیتالی یان كتێبخانەی دیجیتالی، بە واتایەكی دیكە ئەو ئامێرەی كە لە شێوەی تەبلێت دەچێت بەڵام تەنیا تایبەتە بە كتێب خوێندنەوە، رەوتی خوێندنەوەی گۆڕی. چونكە بە هەزاران كتێب لە كتێبخوێنێكدا جێگای دەبێتەوە و هەڵگرتنی ئاسانە و تایبەتمەندییەكانی زۆرن و شوێنێكی ئەوتۆ ناگرن..
كۆمپانیای ئامازۆن لەم ماوەیەدا كێندڵێكی كتێب خوێندنەوەی بەناوی Oasis بەرهەم هێناوە جگە لەو تایبەتمەندییانەی لە كتێبخوێنێكی ئاساییدا هەن، ئەوەیە كە دژە تەڕ بوونە و بە ئاو تێكناچێت.
كتێبخوێنی ناوبراو، شاشەكەی 7 ئینجە و پشتەوەی لە ئەلەمۆنیوم دروستكراوە. باترییەكی بەهێزی هەیە. شاشەكەی كوالیتی نیشاندانی بەرزە. گلۆپی رووناكی تێدایە بۆ شوێنە تاریكەكان.
خاڵی جێگای سەرنجی ئەوەیە دەتوانرێ لە قوڵایی ئاودا كاری پێبكەی و ئەگەر بتوانی لەوێدا بخوێنیەوە. جگە لەوەش دەكرێت كتێبە دەنگییەكانیش بخوێنێتەوە، لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەژرێ و دەتوانرێت لە مۆبایلەكەت گوێ لە خوێندنەوەی كتێبەكان بگری..
Top