سەگە هۆشمەندەكە جارێكی دیكە گەڕایەوە
هەرچەندە مێژووی دروستكردنی رۆبۆتی Aibo ساڵی 99 بەرهەم هات بەڵام ساڵی 2006 راگیرا. بەڵام ئەمساڵ بە شێواز و ستایلێكی دیكە گەڕایەوە...تایبەتمەندییەكانی وەك تەكنەلۆژیای ئەنتەرنێتی كەلوپەل، هۆشی دەستكردی بۆ زیاد كراوە.
سەگە هۆشمەندەكە وەك سەگی ئاسایی بە دەنگ فەرمانەكان جێبەجێ دەكات، وەك كۆنتڕۆڵ كردنی تەلەڤزیۆن و گلۆپ و ئامێرەكانی دیكەی ماڵەوە. بەشێكی دیكەی كاری رۆبۆتەكە چاودێری و كۆنتڕۆڵ كردن و ناسینەوەی ئەندامانی ماڵەوە و ئاگاداركردنەوە لە هاتنی كەسانی بێگانە.. ئەم رۆبۆتە پێكهاتووە لە 18 دینەمۆ و چەندین هەستەوەری دیكە..
