کۆمپانیای ھواوی پەردەی لەسەر مۆبایلێکی نوێی لادا لەبازارەکانی جیهان بەناوی مایت ١٠ لایت (HUAWEI Mate١٠ lite) کە یەکەم مۆبایلە لەجیھان چوار کامێرا لەخۆدەگرێت لەگەڵ شاشەیەکی نمایشی تەواو ، ئەم مۆبایلە سیستەمێکی نایابی وێنەگرتنی تێدایە لەم بوارەدا ، دوو کامێرای پێشەوە بە کوالیتی ١٦ میگاپیکسل و ٢ میگاپیکسل ، لەگەڵ دوو کامێرای دواوە بەکوالیتی ١٣ میگاپیکسل و ٢ میگاپیکسل، ئەم کامیرانەش بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی جوانترین وێنە بگیرێت بە کوالیتیەکی بەرز ، وا چاوەروان دەکرێت مۆبایلی مایت ١٠ لایت بوارێکی نوێوە لەبەکارھێنان برەخسێنێت بۆ ئەوانەی بەکاری دەھێنن بەتایبەتی لەبواری وێنەگرتندا.
سەرچاوە techeye.org