سایتێك ئاگادارت دەكاتەوە لە پرۆگرامە ڤایرۆسیەكان

سایتێك ئاگادارت دەكاتەوە لە پرۆگرامە ڤایرۆسیەكان
لەناو ئێمەی كورددا پەندێك هەیە دەڵێت (ئەسپی دیاری ددانی ناژمێرن) واتە ئەوەی پێشكەشیان كردی وەریبگرە، گوێ بە باشی و خراپی مەدە. بەڵام لە ئینتەرنێتدا وا نییە، ئەو سایتانەی كە پرۆگرام بەخۆڕایی دەبەخشنەوە، مەرج نییە پرۆگرامەكانیان بێ كێشە بێ رەنگە بە دابەزاندنیان كۆمپیوتەرەكەت تێك بچێ. بۆ ئەوەی تووشی كێشەی پرۆگرامی ڤایرۆسی ئینتەرنێت نەبی، سەرەتا بەرلە دابەزین كلیك راست لەسەر پرۆگرامەكە بكە و كۆپی ئەدرەسی دابەزاندنەكە بكە و لینكی كۆپی كراو لە سایتی virustotal.com دا دابنێ، سایتەكە بە 60 ئەنتی ڤایرۆس پرۆگرامەكە دەپشكنێ و هەوڵدەدا ڤایرۆسەكانی لابەرێ ئەگەر تێیدابێ و پاشان دەتوانی دایبەزێنی.
Top