ئەگەر تەنانەت بۆ دە ساڵ بگەڕێینەوە، باسی ئەوەت كردبا كە هاردی یەك ترابایتی بەرهەم هاتووە كەس بڕوای نەدەكرد، بەڵام ئەمڕۆكە وەك هەواڵەكانی تەكنەلۆژیای نوێ رایانگەیاند كۆمپانیای وێسترن دیجیتال هاردێكی بەرهەم هێناوە كە بە هاردی ultrastar Hs14 ناسراوە و توانای داكردنی 14 ترابایتی هەیە. پێشووتریش كۆمپانیای ناوبراو ەاردی 12 ترابایتی بەرهەم هێنابوو بەڵام ئەمساڵ 2 ترابایتی دیكەشی پێوە زیاد كرد. هاردەكە بۆ بەكارهێنەرانی تاكەكەسی بەرهەم نەهاتووە بەڵكو هی كۆمپانیا و نووسینگە و زانكۆ و شوێنە زانستییەكانە.. سیستەمی كاركردنی هاردەكە گازی ەلیۆم لەبەری هەوا خراوەتە ناو چوارچێوەوە و بۆیە پەڕەكانی هارد بە لێكخشاندنێكی كەمتر بە دەوری یەكدا دەسووڕێن، هەربۆیە توانای داكردن لە هاردەكەدا دوو جار خێراترە لە هاردەكانی پێشوو. گواستنەوەی داتاكان لەو هاردەدا 233 میگا لەچركەیەكدایە، تەمەنی كاركردنی هاردی ناوبراو 2.5 كاتژمێرە..