لەسەردەمی ئەمڕۆدا بەداخەوە یەكێك لەو قەیرانانەی كە جیەانگیربووە قەیرانی خوێندنەوەی كتێبە.. سەردەم وای لێهاتوە بە وتەی زانایەك «گەربتەوێ پێشكەوتن لە گەلێك بستێنیەوە، كتێبیان لێوەربگرە و سەریان لە تیڤی بگرە» بەڵێ سەردەم سەردەمی دراما تەلەڤزیۆنیەكانە.. بەڵام لەونێوەشدا خوێنەرهەن هەرچەندە خوێندنەوەش گۆڕانی بەسەرداهاتووە و بۆتە خوێندنەوەی دیجیتالی، بۆ ئەوانەی كتێب بەشێوەی دیجیتالی دەخوێننەوە پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن بۆ ئاسانكاری لە خوێندنەوەدا یەكێك لەم پرۆگرامە، پرۆگرامی Icecream Ebook Reader Pro، پرۆگرامێك كە لە فۆرماتە جۆراوجۆرەكان پشتیوانی دەكا و توانای رێكخستن و خوێندنەوەی كتێبە ئەلكترۆنییەكانی بە تواناگەلی زۆرەوە هەیە. بە ئاسانی دەتوانێ سەدان ناونیشانی كتێبی چەند لاپەڕەیی بە پرۆگرامەكەوە زیاد بكەی و لەكاتی پێویستدا وەك كتێبی كاغەز هەڵیبدەیەوە و بیخوێنیەوە. گەڕان لەناو كتێبەكاندا گرنگترین بەشی و سەرەكیترین بەشی پرۆگرامەكەیە. پرۆگرامەكە توانای خوێندنەوەی كتێبی بەشێوەی دەنگیش هەیە و دەكرێ كۆمێنتیش بە كتێبەكانەوە ساد بكەی...