دیسان گۆپرۆ و كامێرایەكی نوێ
بە كوالیتی K4 و بە خێرایی 60 فريم لە چركەیەكدا فیلم هەڵدەگرێتەوە.. بەهێزترین سیستەمی دژە لەرینی تێدایە. خێرایی دابەزاندنی فیلمەكان سێ جاران خێراترە چونكە وای-فای 5 گیگای لەسەرە. دژە تەڕبوونە.. لەگەڵ كۆداپتەرەكانی فیلم هەڵگرتنەوە دەگونجێ. بە دەنگ فەرمانەكان جێبەجێ دەكات و پشتیوانی لە 10 زمان دەكات. ئەمانە تایبەتمەندی hero6ی ئاسایی بوون.. ڤێرژنی جۆری fusion توانای فیلم هەڵگرتنەوە بە كوالیتی 5.2 و بە خێرایی 30 فرێم لە چركەیەكی دا هەیە.
