كۆمپانیای nest لەم ماوەیەدا نوێترین كامێرای هۆشمەندی چاودێری بەرهەم هێنا كە بەهۆیەوە دەكرێت دەرگا بكەیەوە و روخسارەكان بناسێتەوە. كامێرا نوێیەكەی nest بە iQ outdoor ناسراوە، تایبەتمەندی كامێراكە ئەوەیە ناسینەوەی روخسارەكان، دۆزینەوەی روخسارەكان و سپیكەری تایبەتی هەیە. گرنگی كامێراكە لەوەدایە كە هیچ كاتێك دەستكاری ناكرێ و ئۆفلاین نابێت. iQ Outdoor سیستەمی سەرووی تیشكی سووری هەیە بەهۆیەوە دەكرێت لە تاریكی و شەویشدا وێنە بگرێت، دژە تەڕبوونە و لەبەر باران ەیچی لێنایەت. گرنگی كامێرا چاودێرییەكە لەوەدایە راستەوخۆ فیلمەكان لە ئینتەرنێتدا تۆمار دەكات و هەتا مانگێك رایاندەگرێت.
گەر كەسێك لەبەر دەرگا بوەستێ بۆ زەنگ لێدان یان بە بەر دەرگادا بڕوات بە كوالیتی HD وێنەی دەگرێ، گەر كەسێكی بێگانە و نامۆ لە دەرگا بدات كامێراكە بە كەڵك وەرگرتن لە داتای مەزنی گوگل وێنەی كەسەكە دەدۆزێتەوە و رادەگەیەنێ كە «پێدەچێ فڵانە كەس لەپشت دەرگا بێ» هەرچەندە كۆمپانیای گوگل بەم كارەی كۆمپانیای بەرهەمهێنی كامێراكە نیگەرانە و دەڵێت داتای وێنەكانی بە مەبەستی دیكە بڵاودەبنەوە، بەڵام بۆ بەكارهێنەر ئەوە گرنگە كە بزانێت كێ لە پشت دەرگاوەیە..