دوو مۆبایل لە گوگلەوە

دوو مۆبایل لە گوگلەوە
ساڵی رابردوو گوگل مۆبایلی pixelی بەرهەم هێنا، ئەمساڵ پەرەی بە مۆبایلەكە دا و دوو ڤێرژنی بەناوەكانی pixel 2 , pixel2.xlی بەرهەمهێناوە.. ئەم دوو مۆدێلە جیاوازییەكی زۆر بەرچاویان نییە، لە هەندێك خاڵدا نەبێت وەك ئەوەی هەندێكیان باتری زۆرتر رادەگرێ یان كەمێك تواناكانی زیاترن..
لەم دوو مۆبایلەدا بۆ یەكەمجار سیستەمی ئەندرۆیدی 8 بەكار دێت، رام 4 گیگابایت، شاشە 5 ئینج و بە كوالیتی فول ئیچ دی.. شوێنی داكردنی داتاكان 64 ەەتا 128 گیگابایت. كامێرا 12.3 میگاپیكسل.. كامێرای سێلفی 8 میگاپیكسل، پەنجەمۆری هەیە.
خاڵی بەرچاو لە مۆبایلەكاندا ئەوەیە كە توانای داكردنیان لە گوگل درایڤدا بێ سنوورە، بەكارەێنەر كێشەی ئەوەی نابێت كە میمۆری مۆبایلەكەی پڕ دەبێت چونكە گوگل بەبێ بەرامبەر لە گوگل درایڤدا شوێنی بۆ دابین كردووە..
Top