سپیكەری جۆری گوگل هوم ماكس
گوگل هوم ماكس سپیكەرێكی ستریۆیی واتە بۆ شوێنە هونەرییەكان دەگونجێت، سیستەمی ەۆشمەندی گوگل «assistant»ی تێدایە. مایكرۆفۆنی هۆشمەندی تێدایە كە ئەوكاتەی دەنگی بەكارهێنەر تەنانەت ئەوكاتەی مۆسیقاش بڵاودەكاتەوە دەناسێ. سپیكەرەكە ئەوەندە هۆشمەندە بەرزی و نزمی دەنگی لەگەڵ چوارچێوەی ژوورەكە دەگونجێنێ و بەپێی گەورەیی ژوورەكە دەنگ بڵاودەكاتەوە. نەك هەر دەنگی بەكارهێنەر بەڵكو دەنگی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیش، بۆ نموونە ئەگەر لەوكاتەدا گوێ لە گۆرانی دەگرێ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیت بۆ بێت، سپیكەرەكە خۆی دەنگی نزم دەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بەبێ كێشە وەڵام بداتەوە. پێچەوانەش ئەگەر دەنگێكی دیكە بەسەر ژوورەكەدا زاڵ بێت وەك دەنگی گەسكی كارەبایی ئەوە ئۆتۆماتیكی دەنگی خۆی زیاد دەكات.
