پێدەچێ تەكنەلۆژیا ئەركی تایبیست واتە پیتچنەكان كۆتایی پێبێنێ، چونكە پرۆگرام و ئەپلكەیشنی تایبەت بۆ گۆڕینی دەنگ بەدەق پەرەیان سەندووە و بەكارهێنەر تەنیا ئەوەندە بەسە كە بە دەنگی خۆی دەقێك بخوێنێتەوە تاكو كۆمپیوتەر جارێكی دیكە بینووسێتەوە، سایتی تایبەت بە گۆڕینی دەنگ بۆ دەقیش ەەن یەكێك لەم ماڵپەڕانە ماڵپەڕی www.speechtexter.com كە ماڵپەڕەكەت كردەوە فەرمانی start dictating دابگرە و زمانی مەبەستت لە گۆشەی لای چەپ دایە هەڵبژێرە.. بەڵام بەداخەوە زمانی كوردی تێدا نییە زمانەكانی وەك عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و زۆربەی زۆری زمانەكانی جیهانی تێدایە... كە تەواویش بووی دوگمەی stop دابگرە..