تیڤیەك بۆ بیرهێنەرەوەی یادگارییەكان
گەر بۆ نیوسەدە بگەڕێینەوە دواوە ئەو تەلەڤزیۆنانەی ئەمڕۆ دەیبینین لە خەیاڵیشدا نەدەگونجا، تەلەڤزیۆنی قەبارە گەور و كێش گران هەبوون، ئەوانە بوون بە ئەرشیف بەڵام لە زینی ئینسانەكاندا نەسراونەتەوە.. بۆیە هەوڵدراوە بە شێوەیەكی دیكە ئەمانە زیندوو بكرێنەوە بۆ نموونە تەلەڤزیۆنی (retro) كە بە كەڵك وەرگرتن لە مۆبایل فیلم و وێنەكانی سەر مۆبایل لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنە بچووكەكە بەگەورەیی نیشان دەدرێن. مۆبایلەكە وەك ڤیدیۆ كاسێت دەخرێتە پشت تەلەڤزیۆنەكە و لەشاشەكەوە دەتوانی سەیری بكەی. شاشەكە 8 ئینجە.. ڤیدیۆكان دوو بەرابەر لە شاشەی مۆبایل گەورەتر نیشان دەدات. ستایلەكەشی وەك تەلەڤزیۆنێكی كلاسیكی كۆن دەچێت نوستالۆژییەك بۆ بەساڵداچووەكان دەخولقێنێ..
