پرۆگرامێك بۆ چاودێڕكردنی تۆڕە دیجیتالیەكان
تۆڕە دیجیتالیەكان گرنگی زۆریان هەیە بەتایبەتی لە كۆنفرانس و خولی فێركاری و وانەوتنەوە لە زانكۆ و قوتابخانەكان... پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن كە بەهۆیەوە دەكرێت تۆڕێكی كۆمەڵایەتی رێك بخەی و بیخەیە ژێرچاودێری..
یەكێك لەم تۆڕانە تۆڕی NetSupport Manager كە لەمێژ ساڵە لە پۆلەكانی وانەوتنەوە، تۆڕە بچوك و گەورەكانی كۆمپیوتەر، زۆربەی كۆفی نێتەكان و بەگشتی ئەو شوێانەی سیستەمی تۆڕی لێبێت سوودی لێوەردەگیرێ..
پرۆگرامەكە تواناكانی گەلێك بەرچاون، وەك رێكخستنی تۆڕەكان بە شێوازی جۆراوجۆر، سنوورداركردنی بەشدارانی ناو تۆڕ، خولی فێركاری لەتۆڕێكدا، هاوبەشكردنی ئینتەرنێت و سنوورداركردنی سایتەكان و زۆر توانای دیكە.. زیاتر لە 20 هەزار تۆڕی كۆمپیوتەر لە جیهاندا لەو پرۆگرامە سوود وەردەگرن زۆربەیان ژمارەی بەشداریان لە سەد كۆمپیوتەر تێدەپەڕێ.. بەكارهێنانی پرۆگرامەكە زۆر ئاسانە و تەنانەت ئەوانەی زۆریش شارەزای ئەو بەشە نین بە ئاسانی دەتوانن سودی لێوەربگرن..
