كاتژمێرێكی سمارت بە وزەی خۆر كار دەكات
ئێستا كە سەردەمی كاتژمێرە هۆشمەندەكانە لەم دواییەدا كاتژمێرێكی هۆشمەند بەناوی lunar بەرهەم هاتووە كە بە وزەی خۆر كار دەكات.. هەرچەندە پێشووتریش وزەی خۆر بۆ كاتژمێر سوودی لێوەرگیراوە، بەڵام بۆ كاتژمێرە ئاساییەكان.. كاتژمێری ناوبراو یەكەم كاتژمێری هۆشمەندە لە وزەی خۆر سوود وەردەگرێ.. ئەگەر تەنیا یەك كاتژمێر لەبەر تیشكی خۆر بێت یەك رۆژی تەواو كاتژمێرەكە كار دەكات. هەرچەندە شوێنی شەحنكردنەوەی بەكارەباش هەیە.. كاتژمێرە سمارتەكە وەك زۆربەی كاتژمێرەكانی دیكە.. چالاكی جەستەیی رۆژانە وەك پێوانی هەنگاوەكان و مەودای رۆیشتن، چاودێری خەو.. ئاگاداركردنەوەی پەیام و پەیوەندییەكان... ئەو تایبەتمەندییانەی لە كاتژمێرێكی سمارتدا هەیە لەویشدا هەیە.. چوارچێوەكەی لە پۆڵای دژە ژەنگ دروست كراوە بە كریستال داپۆشراوە..
