بڵندگۆیەكی سمارت لە ئامازۆنەوە

بڵندگۆیەكی سمارت لە ئامازۆنەوە
لەدوای بەرهەمهێنانی سپیكەری هۆشمەندی جۆری «ئیكۆ و ئیكۆپلاس» لەلایەن ئامازۆنەوە، كۆمپانیا هەر لەم بوارەدا هەوڵێكی دیكەی داوە و سپیكەری جۆری «ئیكۆ سپات»ی بەرهەمهێناوە.. بڵندگۆی ناوبراو بچوكترە لەوانی دیكە بەڵام ستایلكەی سەرنج راكێشە.. جێگای ئاماژەپێدانە سپیكەری سمارت ئەو ئەركە ئەنجام دەدەن كە بە ئینتەرنێت دەبەسترێنەوە و بەدەنگ هەرچی داوای لێبكەی وەڵامت دەداتەوە، بۆ نموونە بپرسی كەش و هەوا چۆنە؟ یان داوای لێبكەی كورتەیەك لە هەواڵەكانی رۆژ بخوێنێتەوە.. یان هەر پرسیارێكی دیكەی لێبكەی.. یا داواكاری گۆرانییەك بكە دەستبەجێ لە ئینتەرنێت دەیدۆزێتەوە و بڵاوی دەكاتەوە..
سپیكەری جۆری «ئیكۆ سپات» وەك نیوتۆپێك دەچێت، شاشەیەكی 5.2 ئینجی هەیە شاشەكە دەكرێت وەك كاتژمێرێكی سەرنج راكێش دیجیتالی یان كلاسیك سوودی لێوەربگری جگە لەوەی كە ئاگاداركردنەوەكان لەسەر شاشەكە نیشان دەدات. جگە لەوە لەسەر شاشەكە ەێماكانی مۆسیقا و پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان نیشان دەدات.
Top