رۆبۆتەكان دەبنە پاسەوان و چاودێر

رۆبۆتەكان دەبنە پاسەوان و چاودێر
كامێرا چاودێرییەكان لە زۆربەی شوێنەكان هەن و بەردەوام تۆمار دەكەن، بەڵام كامێرای چاودێری تەنیا تۆمار دەكات و ەیچی تر و كاری ئاگاداركردنەوە نییە... ئێستا بەمەبەستی چاودێری و پاسەوانی رۆبۆتی تایبەت بەم كارە بەرهەم هاتوون.. كۆمپانیای Knightscope چالاكییەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی رۆبۆتی چاودێردا چڕكردۆتەوە.. یەكێك لە رۆبۆتە نوێیەكانی كۆمپانیای رۆبۆتی k7ە، مەتر و نیوێك دەبێت و دەتوانێت وەدوای مەبەستە جێگای گومانەكاندا بگەڕێ.. رۆبۆتی k1ی كۆمپانیا لە شوێنی خۆی ناجوڵێتەوە، بەڵام لە دوورەوە ئەگەر چەك و تەقەمەنی شاردرابێتەوە دەیناسێ و هەروەها هەر پارچەیەكی كانزایی جێ گومان دەناسێت.. هەرچەندە ئەم رۆبۆتانە توانای گرتنی كەسە گومانلێكراوەكانیان نییە، بەڵام لە داهاتوودا كۆمپانیای بەرهەمهێن بڕیاری داوە رۆبۆتی لەمجۆرەش بەرهەم بێنێ..
Top