كۆمپیوتەرە بچووەكان و توانا مەزنەكان

كۆمپیوتەرە بچووەكان و توانا مەزنەكان
سەردەمی بچووكبوونەوە لە جیهانەوە بگرە هەتا ئامرازەكان، سەردەمی ئەوە نەما ئامرازی گەورە و زەبەلاح ئەركەكان راپەڕێنن، ئێستا شاشە مەزن و قورسەكانی تیڤی و كۆمپیوتەر نەماون، كەیسە گەورە و كێش قورسەكانی كۆمپیوتەریش نەماون.. چەند ساڵێكە هەوڵدراوە كۆمپیوتەری بچووك، بەڵام بە هەمان توانا و كارایی كۆمپیوتەرە مەزنەكان بەرهەم بێن.. كۆمپانیای ASUS یەكێكە لەم كۆمپانیانە كە لەم بوارەدا هەوڵیداوە.. نوێترین كۆمپیوتەری كۆمپانیای ناوبراو دوو جۆری ASUSPRO E520 و ASUSPRO E420 ن. كۆمپیوتەرەكان بە قەوارە بچووك، بەڵام پرۆسیسەری نەوەی حەوتەمی ئینتەلیان لەسەرە. هەردوو كۆمپیوتەرەكە شوێنی دوو بەشی داكردنی داتا و ئەرشیف كردنی هەیە، ەاردێكی 1 ترابایتی و درایڤێكی SSD 512 گیگابایتی.. خێراییان 2400 میگاهێرتزە. پشتیوانی لە سیستەمی K4 دەكەن. بەهۆی بچووكی وكاراییان رەنگە تایبەت بكرێن بە بەشی فێركاری، تۆڕ و رایەڵەكان، سوپەرماركێت و نەخۆشخانە.
Top