پرۆگرامێك داتاكانی مۆبایلەكەت ناسڕێتەوە

پرۆگرامێك داتاكانی مۆبایلەكەت ناسڕێتەوە
زۆر جاران نیازتە مۆبایلەكەت فۆرمات بكەیەوە، یان لەناكاو توشی گرفتێك دەبێت بە ناچاری دەبی هەرچی سەر مۆبایلەكەتە بە وێنە و پرۆگرامەكانەوە بیسڕیەوە و وەك یەكەمجاری لێبكەیەوە.. بۆ چارەسەری ئەوەی كە هیچ كات پرۆگرام و وێنە و داتا گرنگەكانی سەر مۆبایلەكەت نەسڕێنەوە.. پرۆگرامی folderSync بەكار بێنە كە تایبەتە بە سیستەمی ئەندرۆید.
بەهۆی پرۆگرامی ناوبراوەوە دەكرێت پردێكی پەیوەندی لە نێوان داتاكانت و سیستەمەكانی ەەڵگری داتا لە ئینتەرنێتدا وەك «گوگل درایڤ، درۆب بۆكس، وان درایڤ...تاد دابمەزرێنی و ئەوەی مەبەستتە لە یەكێك لەو شوێنانەدا ئەرشیفیان بكەی.
Top