كۆمپیوتەرێكی زۆر بەهێز و ستایلێكی ناوازە

كۆمپیوتەرێكی زۆر بەهێز و ستایلێكی ناوازە
كۆمپانیای Alienware یەكێك لەو كۆمپانیانەیە كە كۆمپیوتەری ئامادە و ئامێری لاوەكی تایبەت بە یاری بەرهەم دێنێ. كۆمپانیای ناوبراو لەم دواییەدا كۆمپیوتەری جۆری Area 51 بەرهەم هێنا كە لە پلاتفۆرمی AMD X399 سوود وەردەگرێ.
ستایلی كۆمپیوتەرەكە سەرنجت رادەكێشێ چونكە بەشێوەی سێ گۆشەییە. تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن: 64 گیگابایت رامەكەیەتی. بەكارهێنەر دەتوانێ لە نێوان كارتی گرافیكی جۆرەكانی AMD RX 560, 570 580 یەكێكیان هەڵبژێرێ. هاردەكەی 2 ترابایتە، شوێنی دانانی زیاتریشی هەیە.
Top