هەندێك ئامێر تایبەت بە پیاوانن و هەندێك بە ئافرەتان، وەك كاتژمێر، یان ئەنگوستیلە و كەلوپەلی دیكە.. بەڵام مۆبایل هەتا ئێستا پیاوانە و ژنانەی نەبووە، هیچ كۆمپانیایەك مۆبایلێكی بەرهەم نەهێناوە كە تەنیا تایبەت بێت بە رەگەزێكی دیاریكراو.. بەڵام مۆبایلی جۆری doogee s60 مۆبایلێكە تەواو تایبەتە بە پیاوان.. هەروەك لە دیزاینەكەی را دیارە. مۆبایلەكە لە یەك پارچە كانزا ئاسن پێكهاتووە، زۆر پتەوە و تێكچوونی هەر نییە. ئەو پرۆگرامانەی كە لە مۆبایلەكەشدان زۆرتر تایبەتن بە پیاوان، وەك گۆشە پێو، ئامرازەكانی تایبەت بە ئەندازیاری. پرۆسیسەری مۆبایلەكە 2.5 گیگاهێرتزە. كامێراكەی 21 میگاپیكسلە، باترییەكی زۆر بەهێزی هەیە كە رەنگە هەفتەیەك تەواو نەبێت.