ركابەرێك بۆ ئامێرەكانی یاری ئەلكترۆنی

ركابەرێك بۆ ئامێرەكانی یاری ئەلكترۆنی
گەرچی كۆمپیوتەر بە هەردوو جۆرەكەی واتە لاپتۆپ و دیسكتۆپ زیاتر بۆ كاروباری و ئەركی رۆژانەیە، بەڵام چەند ساڵێكە كۆمپیوتەری تایبەت بە ئەركێكی دیاریكراو بەرهەم دێن، وەك لاپتۆپی تایبەت بە نەخشەسازی و كاری گرافیكی، یان لاپتۆپی تایبەت بە ئەركی بازرگانی و ژمێریاری... كۆمپیوتەرەكانی تایبەت بە یاری ئەلكترۆنیش وردە وردە شوێنی ئامێرەكانی تایبەت بە یاری ئەلكترۆنی وەك PSP پلەی ستەیشن و كۆنسۆلی یاری دەگرنەوە..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای MSI كۆمپیوتەرێكی نوێی بەرهەم هێناوە بەناوی MSI Vortex G25 كە قەبارەكەی بەقەد ئامێری پلەیستەیشن 4 و لە پرۆسیسەری جۆری ئەنتەل نەوەی حەوتەم سوود وەردەگرێ..
ئەو كۆمپیوتەرە گرنگە زیاتر بۆ یاری بە كوالیتی K4 و یارییەكانی واقعی مەجازییە. كارتی گرافیكی لە جۆری GeForce GTX 1070 لەسەرە، رامەكەی 64 گیگابایتە. شوێنی كێبڵی جۆری Thunderbolt 3.0 هەیە لەگەڵ دوو شوێنی USB3..
بەهۆی لەسەرێ بوونی پارچەكانی كۆمپیوتەرەكە یاری كردن لەسەر كۆمپیوتەری ناوبراو وەك لە جیهانی راستیدا یاری بكەی وایە و یان وەك ئەوە دەچێت لە پشت جامێكەوە یاری بكەی...
Top