پرۆگرامی سڕینەوەی فایلە دووبارەكان

پرۆگرامی سڕینەوەی فایلە دووبارەكان
رەنگە گەلێك جاران ئەوەتان بۆ ەاتبێتە پێش پاش تێپەڕینی ماوەیەكی زۆر و چەندین جار باك ئاپ وەرگرتن (پشتیوانی فایلەكان) لە هاردیسك، یان خۆت لەبیرت چووە كە چەندین پرۆگرامی هاوشێوە یان فایلی ەاوشێوە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت خەزن كردووە، بەڵام نازانی و دڵنیا نی كە ئەو فایلەت هەیە یان نا؟ ئەدی ئەگەر چەند كەسێك لەسەر كۆمپیوتەرێك كار بكەن و هەر هەمان فایل كۆپی بكەن ئەوكات دەبینی فایلێكی زۆری وەك یەك لەسەر كۆمپیوتەر خەزنكراون، بۆ ئەوەی لە دەست فایلە دووبارە بووەكان رزگارت بێت پێویستە پرۆگرامی Duplicate File Remover بخەیە سەر كۆمپیوتەرەكەت، پرۆگرامەكە گشت ئەو فایلانەی هاوشێوەن دەناسێ و ئەگەر ویستت لەسەر بێت دەیانسڕێتەوە و بەمەش هاردی كۆمپیوتەرەكەت لە فایلی زیادە پاك دەبێتەوە.
پاش ئەوەی پرۆگرامەكە سكانی كۆمپیوتەرەكەی كرد گشت فایلەكان دەناسێ و دەست دەكات بە سڕینەوەیان، فایلەكان وێنەیی بن، دەنگ یان دەق و ڤیدیۆیی.
دۆزینەوەی گشت فایلە هاوشێوەكان بەناو و قەوارە، دۆزینەوەی وێنە هاوشێوەكان و فایلە دەنگی و رەنگییەكان، بەدواداگەڕان لە فایلە هاوبەشەكانی ناو تۆڕ. تەنانەت فایلە دووبارەبووەكان لەسەر فلاش میمۆری و ەاردی دەرەكیش دەسڕێتەوە.
Top