داتاشۆ نوێیەكانی LG

داتاشۆ نوێیەكانی LG
كۆمپانیای LG لە پیشانگای IFA2017دا نوێترین داتاشۆ (پرۆژكتەر)ە نوێیەكانی خۆی نمایش كرد، دوو پرۆژكتەری لەیزەری LG واتە ProBeam UST و هەروەها Minibeam پورتێبڵ كە بەشێك لە تایبەتمەندییەكانیان ئەمانەن:
پرۆژكتەری ProBeam UST فول ئیچ دییە، قەبارەیەكی ئەوەندە گەورەی نییە و لەیزەرییە. پێچەوانەی داتاشۆیەكانی دیكە كە دەبێ مەودای ئامێرەكە لەگەڵ پەردەی نیشاندان زۆر بێ ئەمەیان پێویستی بەوە نییە دەكرێت لە مەودای تەنیا 12 س.م بە پانتایی 100 ئینج نیشان بدات و تەنانەت دەكرێت لە سەر مێزی پێشەوەی قەنەفە دابنرێت، كۆمپانیای پێیوایە ئەم داتاشۆیان رووناكی و بریقەدارترە لە نەوەكانی پێش خۆی و هەروەها ەەتا 20 ەەزار كاتژمێر كار دەكات و لەگەڵ تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكانیش دەبەسترێتەوە.
داتاشۆی دووەمی LG واتە miniBeam كە ئەویش لەیزەرییە بە كوالیتی HD نیشان دەدا و پێویستی بە وزەی راستەوخۆی كارەبا نییە و چونكە شەحن دەبێتەوە، هەركاتێك بەتەواوی شەحن كرایەوە هەتا 4 كاتژمێر كاری پێدەكرێت. ئەو داتاشۆیە تایبەتمەندی جۆری Multi-Angle Projection تێدایە كە بە هۆیە دەكرێت نیشاندانەكان هەتا 70پلەی چەماوەیی نیشان بدات. شوێنی دانانی كێبڵی USB لە جۆری C هەیە بەهۆیەوە بەكارهێنەران لە مۆبایل و لاپتۆپەكانیان بۆ نیشاندان سوود وەربگرن.
Top