كۆمپانیای وێسترن دیجیتال كە بە كورتكراوەی WD ناسراوە، چالاكییەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی هاردی پورتێبڵدا چڕكردۆتەوە لەم ماوەیەدا هاردی جۆری my book duo ی بەرهەم هێنا، خێرایی هەڵگرتنی داتا لەم هاردەدا 360 میگابایت لە چركەیەكدایە جگە لە كێبڵی USB-C شوێنی دوو كێبڵی دیكەشی هەیە. خاڵی گرنگی هاردەكە لەوەدایە كە توانای هەڵگرتنی 20 ترابایتی هەیە.. كورد گوتەنی هەموو دنیای تێدەخرێ..
هاردێك بە قەوارەیەكی وا گەورە بێگومان سیستەمی ئەمنییەتیشی بەهێزە بە جۆرێك دەكرێت پەسۆردی 256 كاراكتەری بۆ دابندرێت. هاردەكە رەنگە بۆ هەڵگرتنی داتای كەسێك گونجاو نەبێت، بەڵام بۆ هەڵگرتنی داتای كۆمپانیا یان نووسینگە یان زانكۆیەك گرنگی زۆری هەیە.