پرینتەرێكی وێنە بۆ مۆبایل

پرینتەرێكی وێنە بۆ مۆبایل
راستە لەم سەردەمەدا كامێرای زۆر پێشكەوتووی تایبەت بە وێنە و فیلم گرتن، مۆبایلی هۆشمەندی زۆر باش كە كوالیتی وێنەكانیان زۆر لەسەرێیە بەرهەم هاتوون، ئاسانكارییەكی زۆر كراوە بۆ وێنەگرتن ئەوەی هیچ شارەزای وێنەگرتنیش نەبێت دەتوانێ جوانترین وێنە بگرێت، بەڵام جیهانی وێنەگرتن كەلێنێكی گەورەی تێكەوت و گەورەترین تایبەتمەندی لەدەست دا، ئەویش ئەوەیە ئێستا لە هەزاران وێنە هیچیان ناخرێنە سەر كاغەز و ئەلبۆم دروست ناكرێت.. ئەلبۆمی وێنەش بەتەواوی مرد و بوو بە ئەرشیف..
پرینتەری بچووكی تایبەت بە وێنەگەلێكن، بەڵام رەنگە پرێنتەری جۆری Prynt لە هەموویان زیاتر كارئاسانی بۆ وێنەكانی سەر مۆبایل بكات. پرینتەرەكە بچووكە و راستەوخۆ لە مۆبایلەكە دەخرێت و دروست لەوكاتەدا كە وێنە دەگری دەتوانی بیخەیە سەر كاغەزی تایبەت بەخۆی.
پرێنتەری Prynt Pocket زیاتر تایبەتە بە موبایلی ئایفۆن لە ئایفۆن 5 بگرە هەتا ئەوانی دیكە. پرینتەرەكە لە كاغەزێكی تایبەت بە وێنە سوود وەردەگرێ خۆی 10 دانەی لەگەڵدایە. هیچ حبرێكی لەگەڵدا نییە، چونكە وەرەقەی وێنەكە تایبەتە و حیبری لەخۆیدایە.
دەتوانی راستەوخۆ وێنەكانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك و ئینستاگرام بخەیە سەر كاغەز، هەرچەندە ئەو ئیزنەت پێدەدا بەر لەوەی وێنەكە بخرێتە سەركاغەز دەستكاری بكەی.
پرینتەرەكە سێ رەنگی هەیە، قاوەیی، زەرد و سەوز و بۆ گشت جۆرەكانی ئایفۆن دەبێت.
Top