پرۆگرامێك بۆ دانان و سڕینەوەی ژێرنووسی فیلمەكان

پرۆگرامێك بۆ دانان و سڕینەوەی ژێرنووسی فیلمەكان
ژێرنووسی فیلم لە زۆر جێگادا دەكرێ وەك دۆبلاژ سەیری بكرێ، بینەر بە ژێرنووسەكەی لە مەبەستی فیلمەكە دەگات. پرۆگرامگەلێكی زۆر هەیە تایبەت بەدانان و لابردنی ژێرنووس، یەكێك لەوانە پرۆگرامی MKVToolnix دیارە ئەو پرۆگرامە بۆ ئەو ژێرنووسانە دەگونجێت كە بە MKV خەزن كراون. ئەم فۆرماتە گرنگی خۆی هەیە بۆ ئەو فایلانەی كە كوالیتیان لەسەرێیە و بەڵام قەوارەیان لە خوارێیە. بەهۆی پرۆگرامی ناوبراو دەتوانی كاری دانان و سڕینەوەی ژێرنووسەكان بكەی. پرۆگرامەكە بەشێكی تایبەتی هەیە بۆ ئەو وەرگێڕانەی كە نایانەوێ وەرگێڕانەكانیان بدزرێن یان دەستكاری بكرێن. هەروەها دەكرێت ژێرنووس بە فۆرماتی SRTیش بە فیلمەكەوە زیاد بكەی.
Top