هاردێكی SSD خێراو بچووك

هاردێكی SSD خێراو بچووك
درایڤی پۆرتێبڵی SSD زۆر لەمێژنییە لە جیهانی دیجیتالیدا پەرەی سەندووە، ەاردی پورتێبڵ واتە هاردی خاریجی بۆ ئەوانەی داتاكانیان ئەرشیف دەكەن ناوێكی ئاشنایە.. بەڵام رەنگە كەمتر درایڤی SSDیان دیتبێ. ئەم جۆرە ئامێرەی تایبەت بە خەزن كردن هەروەك هارد دەچێت بەڵام توانا و تایبەتمەندییەكانی بەهێزترن.. لەم ماوەیەدا سامسۆنگ درایڤە نوێیەكەی بەناوی T5 خستەڕوو. كە هەم خێراییە و هەم قەبارەی داكردنی داتاكان لەودا زۆرە و هەم بچووكیشە.
خێرایی گواستنەوەی داتاكان لەم هاردەدا 540 میگابایت لە چركەیەكدایە، بۆ نموونە دەتوانی ڤیدیۆی K4 تەنیا بە فۆرماتی RAW لەودا زۆر بە ئاسانی دەستكاری بكەی. ئەم هاردە پورتێبڵە چەند جۆری هەیە وەك 250 گیگا، 500 گیگا، 1 ترا و 2 ترابایتی. كێشی هاردەكە تەنیا 51 گرامە.. ئەمەش كێشێكی زۆر كەمە. كۆدی سیكۆرتی هەتا 256 كاراكتەری بۆ دادەنرێ، هەروەها ئەپێكی مۆبایلیشی لەگەڵدایە. هەروەها دوو جۆر كێبڵی تایبەت بە مۆبایل و بە كۆمپیوتەری لەگەڵدایە.
Top