وەشانه نوێكه‌ی ئایفۆن (IOS 11) و كێشه‌كانی!
شایه‌نی باسه كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌چه‌ند مانگی ڕابروو هه‌مان وه‌شانی له ژێرناوی (ios 11 beta) بڵاوكرده‌وه به‌ڵام له وه‌شانه فەرمیەكهش هه‌مان كێشه‌و كۆمه‌ڵێك كێشه دووباره ڕووبه‌رووی به‌كارهێنه‌ران بۆوه .
به گشتی ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌رووی به‌كار هێنه‌رانی ئه‌و وه‌شانه نوێیه ده‌بێته‌وه له كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی وه‌شانی مۆبایله‌كانیان بۆ (ios 11) بریتیه له :
1-لاوازبوون و خاوبوونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت.
2-كێشه‌ی بارگاوی بوونه‌وه‌ی پاتری و لاوازی له بارگاوی بوونه‌وه و خاوتر له وه‌شانی پێشووتر.
3-خاوبوونه‌وه‌ی وێبگه‌ره‌كان به تایبه‌تی وێبگه‌ڕی سه‌فاری .
4-گه‌رمبوونی (سی پی یوو).
5-خاوبوونه‌ی ته‌خته‌كلیل و دواكه‌وتنی .
6-خاوبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له ئه‌پی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
7-تێك دانی هه‌ژماری ڕێكخستن و VPN،به‌جۆرێك ده‌بێت ڕیكخستنی بۆ بكه‌یته‌وه و دووباره ریستارت بكه‌ی.
8-كارپێكه‌ری ڤیدیۆ وه‌ك پێویست نیه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌شانی پێشووتر به جۆرێك لاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت.
9- دەرنەکەوتنی ڕووناکی خۆکار لەسەر زۆرێک لە ئامێرەکان
10-لەکاتی کارکردن و گۆڕینی IC ئامێر و ڕیستۆرکردنەوە زۆرێک لە پارچەکان ناناسێتەوە.
11-هه‌روه‌ها كێشه‌ی كوژانه‌وه‌ی وای فای، له‌كاتی كوژانه‌وه‌ی وای‌فای له‌سه‌ر ئایكۆنی سه‌ر شاشه‌ی و كلیك كردن له‌سه‌ری ئه‌كوژێته‌وه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك خودكارانه خۆی وایفاكه دا ئه‌گیرسێته‌وه،بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بچیته به‌شی سێتینگی مۆبایله‌كه‌ت بۆ كوژانه‌وه‌ی وای‌فای.
12-هه‌روه‌ها كێشه‌ی فۆنتی عه‌ره‌بی گۆڕان كاری به‌سه‌ردا هاتوه كه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ران لێ ناڕازین.
13-هه‌روه‌ها له دواین گرته ڤیدیۆی كه له تۆڕێ Youtube بلاوكراوه‌ته‌وه یوتوبەرێک هه‌ڵساوه به كردنه‌وه‌ی لینكێك كه گوایه ئه‌مه لینكی جه‌یل برێكه بۆ (ios 11) به‌لام له ڕاستی دا ئه‌مه ته‌نیا فێلێكهو تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌یل بریك بۆ ئه‌و وه‌شانه نیه و ئه‌مه‌ش ته‌نیا ڤایرۆسكهو ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت داده‌گرێت و ده‌بێته هۆی له كارخستنی مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كه‌لێنیكی ئاسایش هه‌یه له‌م وه‌شانه و واده‌كات هاك كه‌ران به ئه‌سانی ده‌ست به‌سه‌ر زانیاریه‌كان دا بگرن.
ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر كه ڕووبه‌رووی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م وه‌شانه نوێیه بوونه‌ته‌وه، بۆیه پێشنیار ئه‌كه‌ین له ئێستادا وه‌شانی مۆبایله‌كانتان به‌رزنه‌كه‌نه‌وه تاكو كۆمپانیای ئه‌پڵ به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سەرچاوە techeye.org
